له ئه‌نجامی هاتنی نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست پێشبینی ده‌كرێت رۆژی هه‌ینی له دوای نیوه‌ڕۆوه شه‌پۆلێكی نمه‌بارانی پچڕ پچڕ ده‌ستپێبكات و خێرایی با چالاك ده‌بێت و ئه‌گه‌ری تۆز و خۆڵیش هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپیی ناوەڕاست پێشبینی دەکرێ سبەی هەینی 2020-3-13 لە دوای نیوەڕۆوە شەپۆلێکی نمەبارانی پچڕپچڕ دەست پێ بکات و لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژئاوای هەرێمی کوردستان بارانی مامناوەند دەبارێ کە هەندێ جار هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت، خێرایی با چالاک دەبێت دەگاتە (30-45) کیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵیش هەیە و مەودای بینینیش کەم دەبێتەوە.
هه‌روه‌ها سادق عه‌تیه، له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، شه‌پۆلێكی به‌هێزی بارانبارین و گه‌رده‌لول و زریانێكی نائاسایی له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا رووی له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌تایبه‌ت وڵاتانی میسر، ئوردن، سعودیه، فه‌ڵه‌ستین كردوه.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، ئه‌مشه‌و پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو رو له‌دابه‌زین ده‌كه‌ن، خێرایی "با"ش زیاد ده‌كات به‌جۆرێك كه ده‌بێته هۆی دروستبونی زریانێكی به‌هێزو كه‌شوهه‌وایه‌كی ناله‌بار، به‌تایبه‌ت له به‌رزاییه‌كاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.