Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 22:29

ته‌ندروستی که‌رکووک: دوو تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە

ئەمشەو گەڕاونەتەوە ماڵەکانی خۆیان
کوردستان TV
#7
100%


بەڕێوەبەری بەشی تەندروستیی گشتی لە فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک رایگه‌یاند: دوو تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی بەڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تەندروستی کەرکووک هاتووه‌، دوو حاڵەتی توشبوو بەڤایرۆسی کۆرۆنا کە لەماوەی ڕابردوودا توشی نەخۆشیەکە بوون،  دوای مانەوەیان بۆ چەند ڕۆژێک لەنەخۆشخانە و وەرگرتنی چارەسەر، بەتەواوەتی چاک بوونەتەوە و ئەمشەو گەڕاونەتەوە ماڵەکانی خۆیان.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، له‌ ئێستا یەک حاڵەتی توشبوون بەڤایرۆسەکە لەنەخۆشخانەی کەرکووكدا ماوەتەوە ئەویش تەندروستی جێگیرە.

 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.