وەقفی سوننەی عێراق فەتوایەکی لەبارەی نوێژی هەینییەوە دەرکرد و رایگەیاندووە، پێویستە نوێژی هەینی ئەنجامنەدرێت، ئەمەش بەمەبەستی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی.
وەقفی سوننەی عێراق لە فەتواکەدا رایگەیاندووە "کۆرۆنا زیان بە موسڵمانان دەگەیێنێت و گردبوونەوەیان دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتاکە".
وەقفی سوننەی عێراق سەبارەت بە ئەنجامدانی نوێژی هەینی دەشڵێ، موسڵمانان دەتوانن لە ماڵەکانی خۆیان نوێژی هەینی بکەن و پێویست بەوە ناکات بچنە مزگەوت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.