یه‌كێك له مه‌رجه‌عه باڵاكانی ئاینی ئێران جه‌ختیكرده‌وه، هیچ به‌ربه‌ستێك نییه بۆ كڕینی ڤاكسین و چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له ئیسرائیلیش بێت.
مكارم شیرازی یه‌كێك له مه‌رجه‌عه باڵاكانی ئاینی ئێران رایگه‌یاندووه، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر هیچ جێگره‌وه و چاره‌سه‌رێك نه‌بێت بۆ كۆرۆنا، هیچ به‌ربه‌ست و رێگرییه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای دروستكراوی ئیسرائیلیش به‌كاربهێنرێت.
پێشتر مكارم شیرازی داوای له هاووڵاتیان كردبوو، له‌میانه‌ی سه‌ردانیكردنی عاشورادا له‌خودا بپاڕێنه‌وه له ڤایرۆسی كۆرۆنا بیانپارێزێت.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران كه به‌یانی ئه‌مڕۆ بڵاویكردۆته‌وه، ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران گه‌یشتوه‌ته 10 هه‌زارو 75 كه‌س و تاكو ئێستاش 429 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
پێشتریش، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: بانگه‌واز له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان ده‌كه‌ین، هاوكاریمان بكه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.