Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 23:22

زاخۆ .. بەردی بناغەی دوو پرۆژەی گرنگی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی کارەبا دانرا

ئه‌مڕۆ و له ساڵیادی راپەرینەكەی زاخۆ
بەردی بناغە
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ لە ساڵیادی راپەرینەكەی زاخۆدا لەژێر چاودێری رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا و فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆك و قایمقامی زاخۆ بەردی بناغەی دوو پرۆژەی گرنگی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی كارەبا  دانرا. 

سەرەتا وێستگەی 132 كەی ڤی كاشێ بۆ وێستگەی زاخۆ دوو بەردی بناغەی پرۆژەی هێڵی 132 كەی ڤی لەنێوان هەردوو وێستگە دادەنرێت بەگوژمەی 9 ملیۆن و 620 هه‌زار دۆلار لەلایەن كۆمپانیای شاندزەوە لەماوەی 180 رۆژ جێبەجێ دەكرێت.

دواتر هەر لەهەمان رۆژ بەردی بناغەی پرۆژەیەكی گرنگی وەبەرهێنان بۆ بەرهەمهێنانی 100 مێگاوات كارەبا لە ئاو لەلایەن هەردوو كۆمپانیای ئاریان ئیندەستریتی ئوسترالی و سترۆنگ ئۆیل  بە گوژمەی 250 ملیۆن دۆلار لەماوەی 18 مانگ دادەنرێت.

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.