ناوەندی کۆریای باشوور بۆ کۆنترۆڵکردن و رێگرتن لەنەخۆشییەکان بڵاویکردەوە، بۆ یەکەمجار لەوڵاتەکەیان ژمارەی چاکبوونەوە لە توشبوون بەکۆرۆنا زیاتربووە.
ئەمڕۆ هەینی، بەرپرسانی ناوەندی کۆریای باشوور بۆ کۆنترۆڵکردن و رێگرتن لەنەخۆشییەکان رایانگەیاند، 110 حاڵەتی نوێی توشبوون بەکۆرۆنایان تۆمارکردووە، لەبەرامبەردا 114 حاڵەتی چاکبوونەوە هەبووە و نەخۆشەکان گەڕێنراونەتەوە ماڵەکانی خۆیان.
لە 20ی کانوونی دووەمی رابردووەوە کە یەکەم کەیسی توشبوون تۆمارکراوە، ئەوە یەکەمین جارە ژمارەی چاکبوونەوە لە توشبوون به کۆرۆنا لەو وڵاتەدا زیاتر بێت.
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندەکە، کۆی ژمارەی توشبووان بەکۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتۆتە 7 هەزار و 979 حاڵەت و 177 کەسیش لە نەخۆشخانە دەرچوون و گەڕێنراونەتەوە ماڵەکانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.