به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی راگه‌یاند:
به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13-3-2020 له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ دابارینی نمه باران له زۆربه‌ی ناوچه‌كاندا.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ بارینی به‌فرێكی كه‌م له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی.
هه‌ر به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی، سبه‌ی شه‌ممه 14-3-2020 له سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی باران به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه كه له وێنه‌كاندا ئاماژه‌ی پێدراوه.





کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.