وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا 7 حاڵه‌تی دیكه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە سلێمانی راگه‌یاند كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه:
لە بەردەوامی پشکنینەکان، 7 گومانلێکراوی دیکە بە تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکران كه 6 لەوان لە خانەوادەی ئەو حاڵەتەیە کە گیانی لەدەستدا و ئەوەی دیکە لە ئیتاڵیا گەڕاوەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی
13 ئازار 2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.