تەلەفزیۆنی نەرویج بڵاویکردەوە، دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له ئوردن، هەریەک لە شا هارالدی پێنجەمی نەرویج و شاژنە سونیای هاوسەری، خراونەتە ژێر چاودێری تەندروستییەوە و کەرەنتینەکراون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هه‌رچه‌نده، بەپێی پشکنینە سەرەتاییەکان، شا و شاژنی نه‌رویج تو,شی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بوونه، به‌ڵام لەسەر خواستی خۆیان لەکۆشکی پاشایەتی کەرەنتینەکراون.
ئەمە لەکاتێکدایە، حکومەتی نەرویج دوێنێ پێنجشەممە بڕیاریدا حاڵەتی نائاسایی بۆ روبەروبوونەوەی کۆرۆنا رابگەیەنێت و تەواوی ئەو گەشتیارانەی وڵاتەکەی بخاتە ژێر چاودێری تەندروستییەوە کە لە 27ی شوباتەوە لە دەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە.
سه‌رچاوه ته‌ندروستییه‌كانی نه‌رویج له‌سه‌ر بڕیاری حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی رێوشوێنی ته‌ندروستییان بۆ شا و شاژن گرتوه‌ته‌به‌ر و داواشی لەتەواوی گەشتیارانی وڵاتەکەی کردووە دوای گەڕانەوەیان خۆیان لە ماڵەکانیان کەرەنتینە بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.