فڕۆکە جەنگیەكانی سوپای تورکیا بۆ جارێکی دیکە لە دەڤەری سیدەکان بۆردمانی شوێن و پێگەکانی پەکەکەی لە کوێستانی سنین و گەروی سنگان کرد.
بەپێ سەرچاوەیەکی نزیک لەو سنوورە دوای ئەوەی فڕۆکە جەنگییەکان زۆر بەنزمی بەسەر ناوچەکەدا سووڕانەوە و کاتژمێر 12:30ی خوولهكی نیوەڕۆ بە سێ بۆمبی گەورەوه ئەو دوو شوێنەیان بۆردومانكرد و تا ئێستاش زیانەکانی ئەو بۆردومانە نەزانراون.
جێگای باسە فڕۆکە جەنگیەكانی سوپای تورکیا بەهۆی هەبوونی بنكە و بارەگاكانی پەكەكە بۆ چەندین جارە ئەو شوێنانە بۆردومان دەکەن و دوو ڕۆژ لەمەوبەریش فڕۆکەکان چیای حەساڕوَست و هەلگۆردیان بۆردومان کرد.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.