Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 22:36

قائیمقامی سلێمانی: ئەگەر خەڵک ھاوکاری دامەزراوەکانی حکومەت نەبێت رەنگە نەتوانرێت دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت

له‌ په‌یامێكی به په‌له‌دا بۆ خه‌ڵكی پارێزگای سلێمانی
کوردستان TV
#7
100%

قائیمقامی سلێمانی په‌یامێكی به‌په‌له‌ی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی سلێمانی كرد و تكای كرد هاووڵاتیان بچنه‌وه‌ ماڵه‌كانیان و له‌ ماڵه‌كانیان نه‌یه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌.

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی پەیامێکی بەپەلە ئاراستەی ھاوڵاتیانی سلێمانی دەکات و داوایان لێدەکات لەبەر ھەستیاری دۆخەکە و مەترسی زیاتر بڵاوبوەنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەر شوێنێکن بگەڕێنەوە ماڵەکانتان و بەم ھەنگاوە خۆتان و خێزانەکانتان لە مەترسی کۆرۆنا بپارێزن، قائیمقامی سلێمانی دەشڵێت: ئەگەر خەڵک ھاوکاری دامەزراوەکانی حکومەت نەبێت رەنگە نەتوانرێت دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت، لەبەر ئەوە داواتان لێ دەکەین پابەندی ئەو رێکار و بڕیارانەبن کە راگەیەندراوە و بەتەواوی سەلامەتی تەندروستیتان بپارێزن، تکاتان لێدەکەین لە ھەستیاری رەوشەکە تێبگەن ئەم ماوەیە ھەموو جموجوڵێک رابگرن لە ھەر شوێن و جێگەیەکن خۆتان بگەیەننەوە ماڵەکانتان و تا ئەتوانن لە ماڵەوە بمێننەوە.

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی راشیدەگەیەنێت: داواتان لێدەکەین متمانەتان بە دامەزراوەکانی حکومەت ھەبێت دڵنیابن ھەرچی پێویستی بێت بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە گیراوەتەبەر تەنیا پێویستیمان بە ھاوکاری ئێوەیە، تکایە پابەندی رێنماییە تەندروستتیەکان بن و دووبارەی دەکەینەوە لە ماڵەکانتان بمێننەوە.

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.