نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا رایگهیاند" نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، 13-3-2020 "لەنەخۆشخانەکەمان چەند کەسێک لەکاتی سەردانیان پابەندی رێنمایی نەخۆشخانە نەبوون و لەئەنجامدا دەمەقاڵێیەکی سووک لەنێوانیان روویدا و دوای ماوەیەکی کورت چەند چەکدارێک بێ ئەوەی هەست بە بەرپرسیاریێتی بکەن هێرشیان کردە سەر نەخۆشخانە، لە ئەنجامدا چەند کارمەندێکی پرسگە و پاسەوانانی نەخۆشخانەکەمان بە سووکی بریندار بوون.
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر وتیشى" بابەتەکە رێچکەی یاسایی خۆی وەرگرتووە و سەرپێچیکاران رادەستی یاسا کراون بۆ لێپێچینەوە.
نەخۆشخانەکە جەختدەکاتەوە رەوشەکە ئارامە و ئێستا لە نەخۆشخانەکەمان سەرجەم خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بەشێوەیەکی ئاسایی و رێکوپێک پێشکەش دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.