وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوە و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هاتووچۆی نێوان سەرجەم پارێزگاکانی عێراق لە 15ی ئادارەوە تاوەکو 25ی هەمان مانگ رادەگیرێت.
بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی عێراق "لە رۆژی یەکشەممە 15ی ئادار قەدەخەی هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاکان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بۆ ماوەی 10 رۆژ دەبێت، واتە تاوەکو 25ی هەمان مانگ دەبێت.
هاوکات سەردانە ئایینییەکان قەدەخەکراون و ئەو هاووڵاتییانەی عێراقی نین ناتوانن بێنە سەر خاکی عێراق، خواردنگە و چێشتخانەکانیش تەنیا دەتوانن بەشێوەی گەیاندن خواردن بدەن بە هاووڵاتییان.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە "رێگە بە هاتووچۆی تایبەت بۆ کاری بازرگانی و دۆخی نەخوازراو دەدرێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.