ئه‌مڕۆ هه‌ینی، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌یاننامه‌ی ژماره (17)ی راگه‌یاند و تێیدا هاتووه" له پێناو پاراستنی ئاسایشی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان بڕیارماندا به ده‌رچوواندنی ئه‌م به‌یانه:-
ئه‌و هاووڵاتی عێراقی و بیانیانه‌ی كه پێش (30) رۆژ له گه‌یشتنیان بۆ ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی وڵاتی لوبنانیان كردبێت ده‌برێن بۆ كه‌ره‌نتین تا تێپه‌ڕبوونی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ستنیشانی كردووه.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، له ئه‌مڕۆوه ده‌ست به جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره ده‌كرێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگه‌یاند" كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌وانان به مه‌رجێك له كاتی هاتن و چوونیان باجی ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌ی كه كاری لێ ده‌كه‌ن پێیان بێت، بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ نایانگرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.