سهرچاوهیهك له كوشكى سپى رایگهیاند" بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە ئەمریكا، بریاره ئهمرۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا باری نائاسایی لە ئهمریكا رابگهینێت.
دوێنێش سەرۆکی ئەمریکا قەدەغەکردنى هاتووچۆى بۆ ئهوروپا راگهیاند، كه لە رۆژی هەینی 13-3-2020ـەوە دەست پێدەکات و یەک مانگ بەردەوام دەبێت.
ئەو بڕیارەی دۆناڵد ترەمپ، هەموو وڵاتانی ئەوروپا جگە لە بەریتانیا دەگرێتەوە، وەک هەنگاوێکی وڵاتەکەیەتی بۆ زیاتر بڵاونەبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
تێزانین ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ئەمریكا تا ئێستا 1800 كەسی تێپەڕاندووە لە كاتێكدا مردن گەیشتۆتە 41 كەس و پێشبینی زیاتر دەكرێت.
هاوكات ئەمڕۆ "نیۆرك تایمز"ی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا هۆشداریی ئەوەیدا كە ئەگەر هەیە لە ئەمریكا 180 هەزار كەس بۆ 240 هەزار كەس تووشی ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا ببن، ئەوەش ترسی لای ئیداری ترەمپ و گەلی ئەمریكا دروستكردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.