Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 18:42

وەزارەتی کشتوکاڵ هاوڵاتیان له‌ به‌رده‌وامى هه‌بوونى پێداویستیه‌کانى خواردن دڵنیا دەکاته‌وه‌

وەزارەتی كشتوكاڵ: چاودێری نرخ لە بازاڕەكان دەكەین
کوردستان TV
100%

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكان رایگەیاند" هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە رۆژانە و بەگوێرەی پێویست پێداویستییەکانی وەکو سەوزە و میوە و خۆراک بەشێوەیەکی ئاسایی دەگاتە ناو بازاڕەکان و پێویست بە دروستكردنی قەڵەباڵغی و دڵەڕاوكێ ناكات.

دەقی راگەیەندراوەکە:

هاونیشتمانیانی ئازیز بەهیوای تەندروستیەكی باش و پابەند بوون بە رێنمایە تەندروستیەكان بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا.

ئەمڕۆ هەینی 2020/3/13، لیژنەی باڵا بڕیاریدا هەموو ئەو بازرگانانەی پێداویستیەكانی ناو عەلوەكان و كەلو پەلی خۆراكی ( پێداویستی رۆژانەی خەڵك) بۆ ناو بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان هاوردە دەكەن، لەچوار چێوەی یاسا و رێنمایەكان كارەكانی خۆیان رادەپەڕێنن بە رەچاوكردنی رێنمایەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا.

بۆیە لێرەوە كوردستانیان دڵنیا دەكەینەوە كە هیچ گرفت لە پێداویستی رۆژانە دروست نابێت و بەپێی خواستی بازاڕ پێداویستیەكان بەردەوام هاوردە دەكرێت.

هەروەها چاودێری نرخ لە بازاڕەكان دەكەین بۆ ئەوەی هیچ بارگرانیەك لەسەر شانی هاوڵاتیان دروست نەبێت، دڵنیایش بە هاوڵاتیانمان دەدەین كە پێداویستی رۆژانە لە سەوزەو میوە و خۆراك وەك پێشتر هاوردە دەكرێت و پێویست بە دروستكردنی قەڵەباڵغی و دڵەڕاوكێ ناكات.

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
2020/3/13

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.