له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه كه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی گه‌رمكی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی پێنجوێنه‌وه هاوڵاتییه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه به‌شێوه‌ی نایاسایی (قاچاخ) هاتبووه سنوری قه‌زای پێنجوێن، ده‌ستگیکراو ڕه‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرایه‌وه.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكی پۆلیسه‌وه زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه گه‌یشت به‌هێزه‌كانی پۆلیس كه له‌شاری سه‌قزه‌وه به‌شێوه‌ی نایاسایی هاتبووه گوندێكی قه‌زای پێنجوێن‌و له‌ناو مزگه‌وتێكدا خۆی شاردبوه‌وه، پاش وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا رۆژی ٢٠٢٠/٣/١٣ كه‌سه‌كه ده‌ستگیر بكرێت.
پۆلیسی سلێمانى ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌و تۆمه‌تباره كه به‌شێوه‌ی نایاسایی هاتبووه هه‌رێمی كوردستان، ناوی (ر، ص، ئـ)و له‌دایكبوی 1968 بوه‌و پاش گرتنه‌به‌ری ڕێكاره یاساییه‌كان ڕه‌وانه‌ی ئه‌ودیوی سنور كرایه‌وه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوا لەھاوڵاتیان بەگشتی و دانیشتوانی ناوچە سنورییەکان دەکات کە ھەر حاڵەتێکی گوماناویان بەدی کرد بەھێنانە ناوەوەو دەربازکردنی خەڵک بەشێوەی نایاسایی لەو ناوچانەوە بۆ ناو ھەرێمی کوردستان، بەزوترین کات ھێزەکانی پۆلیسی لێ ئاگادار بکەنەوە لەڕێی ھێڵە گەرمەکانی ١٠٤ بەشی پۆلیسی فریاکەوتن و ژمارە ١٠٥ بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.