پسپۆڕانی شاره‌زا له سه‌نته‌ری پزیشكیی له‌دایكبوون له نه‌خۆشخانه‌ی تۆنگچی له شاری ووهانی چین گه‌یشتنه ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌ی، كه ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ ره‌نگه زیان بگه‌یه‌نێت به توانای پیاوان بۆ وه‌چه خستنه‌وه.
رۆژنامه‌ی "South China Moring Post" له زاری پزیشكانی گواسته‌وه و رایگه‌یاند، تووشبوون به په‌تای ڤایرۆسی كۆڕۆنا ره‌نگه ببێته هۆی تێكدانی هاوسه‌نگی به‌رگری له هه‌ردوو گون.
له‌م باره‌یه‌وه پێیان وایه، ئه‌مجۆره زیانه ته‌ندروستییه ره‌نگه ببێته هۆی روودانی هه‌وكردنی هه‌ردوو گون، كه ئه‌مه‌ش ره‌نگه له هه‌ندێ حاڵه‌تدا ببێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی زینده‌وه‌ره‌كان له سپێرمه‌كان تا ده‌گاته نه‌زۆكی.
شاره‌زایان ئامۆژگاری ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ده‌بن پێویسته پشكنین بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری ئه‌م په‌تایه له‌سه‌ر پیتاندنیان بزانن.
ژێده‌ر/ Kurdistan CT
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.