به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ده‌ستخۆشی له‌و هاوڵاتیو شۆفێرانه ده‌كات كه له‌دوای بریاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆو جوڵه‌ی ئۆتۆمبێل له‌دوای كاتژمێر 12ی ئه‌م شه‌وه‌وه به‌شێكی زۆر له‌هاوڵاتیان له‌پێناو سه‌لامه‌تی خۆیان‌و كهسو كاریان زۆر به‌باشی پابه‌ندی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بوون
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی پارێزگای سلێمانى راشیدهگهێنێت ، وه‌كو تێبینی ده‌كرێت هه‌ندێك له‌هاوڵاتیان و شۆفێران به‌بیانوی لاواز بریاره‌كه ده‌شكێنن‌و وه‌كو پێویست جێ به‌جێی ناكه‌ن، بۆیه جارێكی دیكه داواتان لێده‌كه‌ین بۆ باشتر به‌رێوه‌چونی پلان‌و پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و تێَپهراندنی ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت له‌ماڵه‌كانتان بمێنه‌وه‌و تاوه‌كو توشی لێپرسینه‌وه‌ی یاسای نه‌بن.
دارشتنهوهى هه‌وال - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.