به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڕكابه‌ریه‌كانی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را تا سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ڕاگیرا
به‌رپرسانی وه‌رزشی ئینگلته‌را له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بڕیاریاندا سه‌رجه‌م یاریه‌كانی پریمه‌رلیگ و چامپیۆن شیپ و هه‌ردوو خولی یانه پله یه‌كه‌كان و یانه پله دووه‌كانی ئه‌و وڵاته به لایه‌نی كه‌م تا سێی نیسانی داهاتوو ڕابگیرێت، ئه‌ویش بۆ ڕێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زێتری ڤایرۆسی كۆرۆنا كه تا ئێستا هه‌ریه‌ك له میكێل ئارتیتا ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئارسناڵ و كالوم هۆدسون ئودۆی یاریزانی یانه‌ی چێڵسی تووشی ڤایرۆسه‌كه هاتوون و سێ یاریزانی یانه‌ی لیسته‌رسیتیش نیشانه‌كانی تووشبوون به كۆڤید نۆزده‌یان له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتووه‌و له ژێر چاودێری وردی پزیشكی دان
هاوكات ده‌سته‌ڵاتدارانی بریتانیا ئاشكرایان كرد كه تا ئێستا حه‌وت سه‌دو نه‌وه‌دوهه‌شت كه‌س له‌و وڵاته تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه‌و ده كه‌سیش به هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.