Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 15:23

سامپدۆریای ئیتاڵی: چوار یاریزانی دیکه‌ یانه‌که‌مان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

خراونه‌ته‌ ژێر چاودێری وردی پزیشكی
کوردستان TV
100%


یانه‌ی سامپدۆریای ئیتاڵی ڕایگه‌یاند كه‌ چوار یاریزانی دیكه‌ی یانه‌كه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه‌و خراونه‌ته‌ ژێر چاودێری وردی پزیشكی

 یانه‌ی سامپدۆریا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی ئینته‌رنێت ئاشكرای كرد كه‌ له‌ پشكنینه‌ تاقیگه‌ییه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ هه‌ر چوار یاریزانی تیپه‌كه،‌ عومه‌ر كۆلی گامبی و ئه‌لبین ئێكدالی سویدی و ئه‌نتۆنیۆ لاگومینای ئیتاڵی و مۆرتن تۆریسبی نۆروێژی دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتوون و چاره‌سه‌ری پزیشكی پێویستیان بۆ ده‌كرێت، پێشتریش یانه‌ی سامپدۆریا ڕایگه‌یاندبوو كه‌ مانولۆ گابیادینی هێرشبه‌ره‌كه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ناسراو به‌ كۆڤید نۆزده‌ هاتووه، به‌مه‌ش ژماره‌ی یاریزانه‌ تووشبووه‌كانی سامپدۆریا به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشته‌ پێنج یاریزان، یانه‌كه‌ ڕوونیشیكرده‌وه‌ كه‌ باری ته‌ندروستی هه‌ر پێنج یاریزانه‌كه‌ی جێگیره‌و ڕێكاری ته‌ندروستی پێویست بۆ چاك بوونه‌وه‌یان گیراوه‌ته‌وه‌ به‌ر 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.