Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 15:24

قایمقامی هەولێر: خواردن لە کۆگاکانی هەرێم هەن و بە هیچ جۆرێک قەیرانی نەمانی خۆراک نییە

ئەو مارکێت و دووکانانە سزادەدەين کە دوێنێ شەو نرخی شتومەکەکانیان گران کردبوو
کوردستان TV
100%


نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە کوردستان24ـی رایگەیاند، بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ داوای ئەوە هات بەشێک لە هاووڵاتیان پابەند نەبوون بە رێنماییەکان.

 قایمقامی هەولێر راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ هیچ مەترسییەکی نەمانی خواردن نییە لە هەرێمی کوردستان چونکە جوڵەی بازرگانی بەردەوامە و بەشی زیاد لە دوو مانگیش خواردن لە کۆگاکانی هەرێم هەن.

وتيشى ، ئەو مارکێت و دووکانانە سزادەدەن کە بەهۆی لێشاوی کڕیارانی دوێنێ شەوەوە، نرخی شتومەکەکانیان گران کردبوو.

لە بارەی ئەوەی هاووڵاتیان چۆن بتوانن دەستیان بە دوکان و مارکێتەکان بگات، قایمقامی هەولێر رایگەیاند، ئەو کێشەیە چارەسەرکراوە و لە گەڕەگەکان مارکێتەکان دەکرێنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.