Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 16:35

سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان: پێویسته‌ جه‌نگ له‌دژی کۆرۆنا به‌رپا بکه‌ین

رووبه‌رووی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ته‌ندروستی بووینه‌ته‌وه‌و كه‌ له‌ژیانماندا شتی وا نه‌بووه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان په‌یامێكی ڤیدیۆیی بۆ جیهان بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: پێویسته‌ جه‌نگ له‌دژی كۆرۆنا به‌رپا بكه‌ین.

گۆتێرس جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌،به‌ڵام هێشتا هه‌ر له‌ژێر كۆنترۆڵدایه‌ و ده‌تواندرێت له‌رێگای گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌ كه‌سی و نیشتمانی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، رێگا له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی بگیرێت.

هه‌روه‌ها سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان گوتی: ئێمه‌ رووبه‌رووی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ته‌ندروستی بووینه‌ته‌وه‌و كه‌ له‌ژیانماندا شتی وا نه‌بووه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.