كریستیانۆ رۆنالدۆی پورتوگالی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یۆڤنتۆسی ئیتالی سه‌باره‌ت به بلاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا په‌یامێكی بلاو كرده‌وه
رۆنالدۆ له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌لێت ، جیهان ئێستا به‌كاتێكی ناخۆشدا تێده‌په‌رێت بۆیه له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ك پێویسته خۆمان بپارێزین و رێنماییه پزیشكیه‌كان جێ به‌جێ بكه‌ین. رۆنالدۆ ده‌لێت من وه‌كو یاریزانێكی تۆپی پێ قسه‌تان له‌گه‌ل ناكه‌م به‌لكو وه‌كو برایهكو كورێكی خۆتان و وه‌كو مرۆڤێك پێتان ده‌لێم سه‌لامه‌تی هه‌موو لایه‌ك و سه‌لامه‌تی جیهانم لا گرینگه .بۆیه پێویسته گوێ له ئاكۆژگاریهكانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بگرین و ئه‌وه‌ی پێمان ده‌لێن به‌شێوه‌یه‌كی دروست جێ به‌جێی بكه‌ین ،چونكه پارێزگاری كردن له ژیانی مرۆڤ له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه ،پێویسته هه‌موومان یه‌كگرتوو بین و دژی ئه‌م ڤایرۆسه بجه‌نگین ،له كۆتاییدا رۆنالدۆ به رۆگانی هاوكاره‌كه‌ی له یانه‌ی یۆڤنتۆس كه به‌م دواییه تووشی ڤایرۆسه‌كه بووه ده‌لێت .رۆگانی پشتگیریت ده‌كه‌م و هیوادارم ته‌ندروستیه‌كی باشت هه‌بێت و به‌سه‌لامه‌تی بگه‌رێیته‌وه ناومان و سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كه‌م كه له ته‌واوی جیهان ژیانی خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسی له پێناو سه‌لامه‌تی ئێمه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.