ئیداره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سه‌رجه‌م چالاكیه‌كانی تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه ده‌وه‌ستێنێت
ئیداره‌ی بارسا له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاشكرای كرد كه له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی تیمی پزیشكی بلاوگڕانا، تیپی یه‌كه‌می ئه‌و یانه‌یه ته‌واوی چالاكیه‌كانی خۆی ڕاده‌گرێت تا ئه‌و كاته‌ی بڕیارێكی نوێ له‌مباره‌وه ده‌رده‌كرێت
ئیداره‌ی یانه كاتالۆنیه‌كه ڕوونیشیكرده‌وه كه له‌م ماوه‌یه‌دا سه‌رجه‌م یاریزانان له ڕێگه‌ی ئۆن ڵاینهوه په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ تیمی ڕاهێنه‌ران ده‌بێت و به‌گوێره‌ی پڕۆگرامێكی تایبه‌ت، مه‌شقی تایبه‌تی توانای جه‌سته‌یی له ماڵه‌كانی خۆیان ئه‌نجامده‌ده‌ن، هاوكات كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی بارسێلۆنا بۆ كاتێكی نادیار دواخرا كه بڕیاروابوو دووشه‌ممه‌ی داهاتوو سازبكرێت، جێگای باسه ڕكابه‌ریه‌كانی خولی ئیسپانیا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به لایه‌نی كه‌م بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته ڕاگیراوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.