دوای ئه‌وه‌ی دوێنی منداڵێك به ناوی ( سوهیب محه‌مه‌د رسول ) ده‌كه‌وێته نێو رووباری باڵه‌كایه‌تی، ئه‌مرۆ ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه.
رائید كاروان میراوده‌لی راوێژكاری دادی و ئه‌فسه‌ری به‌رگری شارستانی سۆران به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: هه‌ر له گه‌ڵ دیار نه‌مانی ئه‌و منداڵه كه ماڵیان كه‌وتوته سه‌ر رووبار له ده‌ربه‌ندی چۆمان و بۆ مه‌به‌ستی یاریكردن چوته ده‌ره‌وه‌و كه‌وتوته نێو روویار، تیمه‌كانمان له‌و كاته‌وه به درێژایی رووباره‌كه گه‌رانیان كرد‌و توانیمان كیلومه‌ترێك له خوار ماڵه‌كه‌یان له چۆمان ته‌رمه‌كه‌ی بدۆزنه‌وه راده‌ستی به كه‌س و كار و خانه‌واده‌كه‌ی بكه‌ینه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.