ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رز ده‌نرخێنێ و داوا له هاووڵاتیان ده‌كات پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان بن .
په‌یامی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كڕۆناو پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان.
ئه‌مڕۆ وڵاتانی جیهان به‌گشتی هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ له‌ناوبردن و زاڵ بون به‌سه‌ر ڤایرۆسی كڕۆنا چڕ كردۆته‌وه كه وه‌ك په‌تایه‌كی به‌ر بڵاو توشی مرۆڤایه‌تی بووه‌و گه‌یشتۆته زۆرترین وڵاتانی جیهان وسه‌دان هاوڵاتی له وڵاتانی توشبو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و هه‌زارانی تریش له ئیستادا به‌و ڤایرۆسه توشبونهو له ژێر چاودێری ته‌ندروستیدان و ئه‌وه‌شی جێگه‌ی دڵخۆشیه ژماره‌یه‌كی زۆریش چاك بونه‌ته‌وه‌و گه‌ڕاونته‌وه ناو ماڵی خۆیان دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌رو چاودێری ته‌ندروستی.
به‌داخه‌وه له هه‌رێمی كوردستانیش خه‌ڵك بێ به‌ش نه‌بوو له توشبون به‌و په‌تایه و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی توشبون و له ئیستادا له ژێر چاودێرین ، ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و پزیشك وكارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌رز ده‌نرخێنێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌رك و ماندوو بون و هه‌وڵ و شه‌ونخونیان بۆ پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تی ته‌ندروستی و بڵاو كردنه‌وه‌ی رێنمایی ته‌ندروستی له پێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و توش نه‌بون به‌و ڤایرۆسه وكۆنتڕۆڵ كردنی ، چونكه پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان و ژیانێكی شایسته بۆ هاولاتیان و پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی یه‌كێكه له‌مافه بنه‌ڕه‌تی یه‌كانی مرۆڤ.
وه هه‌روه‌ها له‌هه‌مان كاتدا هه‌وڵه‌كانی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش و هاتوچۆو پێشمه‌رگه به‌رز ده‌نرخێنین له‌به‌رامبه‌ر پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و ڕیكخستنی شار‌و شارۆچكه‌كان و سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان ، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ پاراستنی هاولاتیان هاوتای ڕێكاری وڵاته پێشكه‌وتوه‌كانی جیهان و له چوارچێوه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیه‌و ئه‌و په‌ڕی په‌رۆشی و دلسۆزی حكومه‌ت پیشان ده‌دات بۆ پاراستنی هاوشاریان و خاك و هاوڵاتیانی هه‌ریمی كوردستان و شایسته‌ی ڕێز‌و پێزانینه .
بۆیه پێویسته له‌پێناو سه‌لامه‌تی گیانی هاوڵاتیان و كۆنتڕۆڵ كردنی ئه‌و نه‌خۆشی یه‌و زیاتر بڵاو نه‌بونه‌وه‌ی له‌ناو هه‌رێمی كوردستان ، هه‌موو هاولاتیانی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت ڕینماییه ته‌ندروستیه‌كانی وه‌زراتی ته‌ندروستی بن و هاوكاربن بۆ زاڵ بونی ته‌واوی كه‌رتی ته‌ندروستی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر ڤایرۆسی كڕۆنا COVID_19.
وه به‌پیچه‌وانه‌وه هه‌ر هاوڵاتیه‌ك پابه‌ند نه‌بێت به ڕێنماییه‌كان و ببێته مایه‌ی بڵاو كردنه‌وه‌ی ترس و نه‌خۆشی بۆ سه‌ر خه‌ڵك ئه‌وه به‌پی یاسای سزادانی عێڕاقی مادده‌ی (368) كه ئاماژه‌ی پێكراوه (( هه‌ركه‌سێك ببێته مایه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كی كوشنده كه زه‌ره‌رمه‌ند بێت بۆ سه‌ر ژیانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا ئه‌وه سزا ده‌درێ به به‌ند كردن كه زیاتر نه‌بێت له سێ ساڵ و..... ).
پێویسته بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داواكاری گشتی هه‌رێم بێته سه‌رخه‌ت به‌رامبه‌ر هه‌موو كه‌سانه‌ی كه بونه‌ته مایه‌ی بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه‌و كه‌مته‌رخه‌من یان ئه‌وانه‌ی تا ئیستا كه له‌وڵاتانی دراوسێ گه‌ڕاونه‌ته‌وه خۆیان ڕاده‌ستی تیمه‌كانی پزیشكی ناده‌ن بۆ پشكنین و بونه‌ته مایه‌ی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌واوی كۆمهڵگاو هاوڵاتیان.
هیواداین وڵات و خاك و هاوڵاتیانمان دووربن له به‌ڵاو ناخۆشی و به پشتیوانی هاوڵاتیان و حكومه‌ت و تیمه له‌خۆ بردوهكانی ته‌ندروستی به‌سه‌ر ئه‌و په‌تایه زاڵ بین و ته‌ندورستی باش بۆ هه‌مووان ده‌خوازین .
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی له‌هه‌رێمی كوردستان
هه‌ولێر _ 14 ی ئازاری 2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.