Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 13:46

میسر و ئوردن خوێندنیان راگرت

چه‌ندین رێوشوێنی دیكه‌ بۆ خۆپاراستن له‌و دوو وڵاته‌ ده‌گیرێته‌ به‌ر
میسر و ئوردن خوێندنیان راگرت
کوردستان TV
100%

وەك هەنگاوێك بۆ رێگریكردن لەبڵاوبونەوەی كۆرۆنا، هەردوو حكومەتی ئوردن ومیسر بڕیاریاندا بۆماوەی دوو هەفتە پرۆسەی خوێندن لەوڵاتەكانیان رابگرن
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەیەنراوێكدا حكومەتی مسیر بڕیاریدا بۆماوەی دو هەفتە پرۆسەی خوێندن لەباخچەوە تا زانكۆ و پەیمانگاكان لەوڵاتەكەی راگرێت و لەسبەی یەكشەمەوە بڕیارەكە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
بەهەمان شێوە حكومەتی ئوردن چەندین رێوشوێنی نوێی گرتە بەر لەوانە هەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانیەكان و وەستاندنی خوێندن لە تەواوی قوتابخانەو زانكۆكان بۆ ماوەی 2 هەفتە ئەو رێو شوێنەش لە بەیانی رۆژی یەكشەممەوە دەستپێدەكات و پلانی خوێندن لە دوورەوە پەیڕەو دەكات , گەشتە ئاسمانیەكانیش لەئوردنەوە و بۆ ئوردن رۆژی سێشەممە دەستپێدەكات تا كاتێكی نادیار . لە گەڵ دەركردنی چەندین ریێنمایی دیكە بۆ خۆپاراستن لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا .  
نەخۆشی كۆرۆنا، نەخۆشییەكی ڤایرۆسی كۆرۆنایە و بەمدواییانە رێكخراوی تەندروستی جیهانی وەك پەتایەكی جیهانی پێناسەی كرد، تائێستا 149 هەزار و 993 حاڵەتی توشبون لەسەرتاسەری جیهاندا تۆماكراوە، 5 هەزار و 616 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبوە.
ئەوەی مایەی دڵخۆشییە، تائێستا ژمارەی چاكبونەوە چەندین هێندەی ژمارەی گیانلەدەستدانە بەهۆی كۆرۆناوە و تائێستا 73 هەزار و 730 توشبو نەخۆشییەكەیان پەڕاندوە و گەڕێنراونەتەوە ماڵەكانی خۆیان

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.