ئهمرۆ له شاری سلێمانی 250 موڵەت لەو شوفێرانە وەرگیراوە کە سەرپێچیان کردووە هاتوونەتە دەرەوە.
له راگهیهندراوێكی بهرێوهبهرایهتی هاتووچۆی سلێمانی هاتووه، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ وە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 250 موڵەت لەو شوفێرانە وەرگیراوە کە ئەمڕۆ سەرپێچیان کردووە هاتوونەتە دەرەوە، هەر شوفێرێک کە ئەمڕۆ موڵەتی لێ وەرگیراوە جارێکی تر و لە چوارچێوەی قەدەغەکردنی هاتوچۆ بێتەوە سەر شەقام ئۆتۆمبێلەکەی دەستی بەسەردا دەگیرێت.
دوای تێپەراندنی ئەم دۆخەش ئەو شۆفێرانەی سەردان دەکەن بۆ وەرگرتنەوەی مۆڵەتەکانیان جگە لەوەی سزای دارای دەدرێن دەنێردرێن بۆ هاتوچۆی ناوشار بەمەبەستی هێنانی ئەستۆپاکی وە هەر سزایەکی پێشتری لە سەر بێت دەبێت بڕی ئەو سزایانە بدات بە سزا نوێ یەکەشیەوە ئەو کات مۆڵەتەکەی دەدرێتەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.