Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 20:43

ئەمشەو مەرزی پەروێزخان ‌بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت

بۆ توندوتۆڵكردنەوەی ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا
کوردستان TV
#7
100%


لەپێناو پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتیان و خۆپارێزی و تووندوتۆڵکردن و رێکخستنەوەی کاروباری بارزگانی، جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی پەروێزخان بۆ ماوەی دوو رۆژ رادەگیردرێت.

لەراگەیەندراوێكدا، راگەیاندنی مەرزی نێودەوڵەتی پەرویزخان بڵاویكردوەتەوە: بەمەبەستی ڕێكخستنەوەی كاروبارەكانی بە جموجۆڵی بازرگانی لەم كاتەداو توندوتۆڵكردنەوەی ڕێكارەكانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا، مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان دادەخرێت.

مەرزەكە لە كاتژمێر (8)ی ئەمشەوەوە بۆ ماوەی (36) كاتژمێر دادەخرێت، هەموو جۆرە جموجۆڵێكی بازرگانی ڕادەگیرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.