پۆلیسی هەرێم دوو كەسیان دەستگیركرد، بە تۆمەتی پابەندنەبوون بە رێكارەكانی خۆپارێزی ئهو كهسانهش له شاری ههولێر و ناحیەی حاجیاوا پێشنوێژییان بۆ كۆمەڵێك هاووڵاتی كردبوو.
له بهیاننامهیهكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێمی كوردستان هاتووه، كە ئەمڕۆ 14-3-2020 بڵاوكراوەتەوە، تیایدا هاتووە، بە فەرمانی دادوەر، هێزەكانیان دوو كەسیان دەستگیركردووە، كە یەكێكیان لە مزگەوتی ئەسراو میعراجی شاری هەولێرو ئەوی دیكەش لە شوێنێكی نزیك ناحیەی حاجیاوای سنووری ئیدارەی راپەڕین، رۆژی هەینی پێشنوێژییان بۆ كۆمەڵێك هاووڵاتی كردبوو.
پۆلیس دهڵێت: ئەو دوو كەسەی پێشنوێژییان كردووە، هیچ پەیوەندییەكیان بە وەزارەتی ئەوقافەوە نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.