Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 20:42

ڕوونکردنەوەیەک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی یەوە

ھیچ گەشتێك بۆ تاران و بە پێچەوانەشەوە ئەنجام نەدراوە
کوردستان TV
#7
100%


سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی خشتەیەكی گەشتەكانی ھێڵی ئاسمانی عێراقی لە ھەندێك پەیج و ناوەندی میدیایی .

بەھەموو لایەكی ڕادەگەیەنین كە بەپێ ی بەیانی ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠٢٠ كە لەلایەن لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە حكومەتی ھەرێمی كوردستان كە تایبەتە بە رێگری كردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایروسی(كۆرۆنا) و لە پێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی هەرێمی كوردستان دەرچووە .

لە ٢٠٢٠/٢/٢٠ سەرجەم گەشتە ئاسمانی یەكان لە نێوان ھەردوو فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و ھەولێر بۆ ووڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران تـــــا ماوەیەكی دیـــاری نـــــەكــــراو ڕاگیراوە وە فرۆكەخانەمان پابەندە بە جێ بەجێ كردنی تەواوی فەرمان و ڕێنماییەكانی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە حكومەتی ھەرێمی كوردستان ، وە دڵنیایی دەدەینە ھەموولایەك لەو ڕۆژەی ئەو بڕیارە دەرچووە ھیچ گەشتێك بۆ تھران و بە پێچەوانەشەوە ئەنجام نەدراوە ئەو خشتەیەش كە بڵاو كراوەتەوە مۆڵەتپێدانی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراقی یە بە ھێڵی ئاسمانی عێراقی بە پەسەندكردنی خشتەی گەشتەكانیان بۆ ماوەی (٦) مانگ ئەمەش كەمتەرخەمی ئەوانە گۆڕانكاریان لە خشتەكانیان نەكردووە  بۆ ئەو مەبەستە بەھەموولایەكی ڕادەگەیەنین ھەر زانیارییەك لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی یان وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی ھەرێمی كوردستانەوە دەرنەچێت جێگەی باوەڕ نی یە
لەگەڵ ڕێزدا

بەشی پەیوەندییەگشتیەكان و ڕاگەیاندنی
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
٢٠٢٠/٣/١٤

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.