Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 18:54

تەندروستی هەولێر هه‌واڵی هه‌ندێ کەناڵ و ئەکاونت به‌درۆده‌خاته‌وه‌

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
کوردستان TV
#7
100%


لە هەندێک کەناڵ و ئەکاونت زانیاری ناڕاست بڵاوکراوەتەوە کە گوایە ئەمڕۆ لە شاری هەولێر پزیشکێکی ئافرەت تۆوشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بووە.

ئەم هەواڵانە ڕەت دەکەینەوە کە دوورن لە بەهای  کاری  میدیایی و بێ هەست کردن بە بەهاکانی دەروونی هاوڵاتیان، لێرەوە ڕوونی دەکەینەوە کەهەواڵەکان ناڕاستن و پڕو پاگندەیە و هەست نەکردنە بەرامبەر زانیارییە دروستەکان.

ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتی گشتیتی تەندروستی  هەولێر ئەم هەواڵە ناڕاستانە ڕەت دەکەینەوە و بۆ ڕای گشتی ڕوونیدەکەینەوە وەکو چۆن زانیارییەکان ڕاست و ڕەوان ڕادەگەێنین هەر حالەتێکیش هەبێ لە ڕێگەی لێژنەی بەرەنگاربوونەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕایدەگەێنین و نایشارینەوە بۆ هاونیشتیمانیانی خۆشەویستی شاری هەولێر، بۆ ئەم مەبەستەش هەر دەزگایەک یا کەسێک هەواڵی ناڕاست بڵاوبکاتەوە بێ ئەوەی پشت بە سەرچاوەی زانیارییەکان وەربگرێت سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکەین چونکە دەبێتە هۆی ناوزڕاندو شێواندنی دەروونی هاوڵاتی .  

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.