له ڕاگهیهندراوێكی پارێزگای هەولێر هاتووه، پۆلیسی هاتووچۆی سەنتەری شار بە هۆی سەرپێچی لە بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆ 7 ئۆتۆمۆبێڵییان دەست بەسەردا گرتووە.
ئاگاداری سەرجەم شوفێرانی سەنتەری شاری هەولێر دەکەینەوە کە بە هیچ جۆرێک لە ماڵەکانیان دەرنەچن و سەرپێچی لە بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆی وەزارەتی ناوخۆ نەکەن، بە پێچەوانەوە هەر هاوڵاتییەک بە ئۆتۆمۆبیڵەکەی بێتە دەرەوە دووچاری سزا و ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە و ئۆتۆمۆبیڵەکەی دەستی بەسەردا دەگیرێت، هەر بۆ ئەم مەبەستەش تا ئێستا تیمەکانی پۆلیسی هاتووچۆی سەنتەری شار بە هۆی سەرپێچی لە بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆ 7 ئۆتۆمۆبێڵییان دەست بەسەردا گرتووە.
بۆیە داوا لە هاوڵاتییانی خۆشەویست دەکەین پابەندی بڕیارەکە بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.