Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 18:54

لە دەڤەری باڵەکایەتی هاووڵاتییەک خانووی ماڵەکەی دەبەخشێتە وەزارەتی تەندروستی

داوا دەکات بکرێتە نەخۆشخانە بۆ تووشبووانی کۆڕۆنا
کوردستان TV
#7
100%


هاووڵاتییەک به‌ناوی هیوا حوسێن خانووی ماڵەکەی دەبەخشێتە وەزارەتی تەندروستی بۆ ئەوەی بکرێتە نەخۆشخانە.

هاووڵاتییەکی دەڤەری باڵەکایەتی بەناوی (هیوا حوسێن) خانووی ماڵەکەی دەبەخشێتە وەزارەتی تەندروستی بۆ ئەوەی بکرێتە نەخۆشخانە، لە پەیامێکیشیدا بۆ وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: لەپێناو خزمەتی زیاتری کەرتی تەندروستی لە دەڤەرەکەم ئامادەم بینایی ماڵەکەم ببەخشمە هەڵگرانی ئەم ڤایرۆسە، ئەگەر لە ڕۆژانی داهاتوو پێویست بێت.

هاووڵاتییەکە دانیشتووی قەزای چۆمانە و وەک خۆی دەڵێت: خانووەکەم جێگای 40 تەختی نەخۆشی تێدا دەبێتەوە، جگە لە شوێنی حەوانەوەی کارمەندانی تەندروستی، وەک پاڵپشتییەک بۆ حکوومەتی هەرێم و کەرتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان وەک خەمخۆرێک ئامادەم خانووەکەم بکەمە شوێنی چارەسەری تووشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تا ئەو کاتەی ئەو پەتایە بنبڕ دەبێت، ئەمەش وەک هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان کەخۆشبەختانە خەڵکانێک دڵسۆزانە هەستاون بەدروستکردنی نەخۆشخانە بۆ هەڵگرانی ئەم ڤایرۆسە.

هەرچەندە تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە سنووری قەزاکانی ( سۆران، چۆمان، مێرگەسۆر، ڕواندز) تۆمار نەکراوە، بەڵام وەک ئامادەکارییەک ئەو هاووڵاتییە ئامادەیە خانووەکەی بکرێتە شوێنی چارەسەری، ئەگەر لە داهاتوو حاڵەتی کۆڕۆنا لە ناوچەکە تۆمار بکرێن.

کەریم سمکۆ

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.