Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 16:17

نه‌مه‌ستێ جێگای ته‌وقه‌کردن له‌ جیهاندا ده‌گرێته‌وه‌

به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ ئه‌ندامێكی جه‌سته‌ به‌ریه‌كتر ناكه‌وێت
کوردستان TV
100%

هیندیستان شانازی به‌وه‌وه‌ ده‌كات یۆگا و چالاكی ئارامییه‌ ده‌روونییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ وڵاتانی جیهاندا به‌نێوبانگ بوون و جێی خۆیان گرتووه‌. ئێستاش له‌وه‌ ده‌ڕوانێت شێوازی سڵاوكردنی هیندییه‌كان كه‌ هه‌ردوو ده‌ستیان جووت ده‌كه‌ن و ناسراوه‌ به‌ نه‌مه‌ستێ،ببێته‌ دیارده‌یه‌كی جیهانی له‌كاتێكدا ئێستا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ ته‌وقه‌كردن له‌ نێو ڕێبه‌رانی جیهاندا كه‌مبۆته‌وه‌و ئه‌وان نه‌مه‌ستێ له‌یه‌كتر ده‌كه‌ن له‌ كاتی پێشوازی كردن له‌ یه‌كتر.

به‌پێی ڕێنوماییه‌كانی ته‌ندروستی ده‌بێت خه‌ڵكی دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌ ته‌وقه‌كردن و باوه‌شكردن به‌یه‌كدا بۆئه‌وه‌ی ڕێگریبكه‌ن له‌بڵابوونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌و ڤایرۆسه‌ كه‌ درمێكه‌ زۆر به‌ خێرایی بڵاو ده‌بێته‌وه‌.

سه‌رۆكی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دانۆڵد ترامپ و سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن و شازاده‌ی به‌ریتانیا شازاده‌ چارلی هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌شێوازی نه‌مه‌ستێ كردن پێشوازیان له‌ میوانه‌كانیان كردووه‌ و سڵاویان له‌ یه‌كتر كردووه‌. ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ سڵاوكردنی نه‌مه‌ستێدا ده‌ستت به‌ر كه‌س ناكه‌وێت و ته‌نها هه‌ردوو ده‌ستی خۆت جۆت ده‌كه‌یت و به‌ گه‌رمیش پێشوازی له‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌یت.

نه‌مه‌ستێ وشه‌یه‌كی سانسكریتی دێرینه‌و مانای ڕێزو له‌به‌ردانواندنه‌ بۆ یه‌كتری به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ ئه‌ندامێكی جه‌سته‌ به‌ریه‌كتر ناكه‌وێت ئه‌مه‌ش واده‌كات خه‌ڵك له‌نێو خۆیاندا مه‌ودایه‌ك بهێڵنه‌وه‌و وه‌ك پارێزگاریكردن له‌ ته‌ندروستی یه‌كتریی.

ماكرۆن له‌پێشوازیكردنه‌كه‌ی ئه‌م دواییانه‌یدا له‌ شای ئیسپانیا فلیپ و شاژن لیتسیا له‌ كۆشكی ئیلیزا له‌پاریس شێوازی نه‌مه‌ستێی به‌كارهێنا بۆ پێشوازیكردنیان .

باڵیۆزی فه‌ره‌نسا بۆ نیودهلی ئیمانوێل له‌نیان له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاند " سه‌رۆك ماكرۆن بڕیاری داوه‌ به‌ شێوازی نه‌مه‌ستێ پێشوازی له‌ هاوشانه‌كانی بكات."

كاتێك سه‌رۆك ترامپیش له‌لایه‌ن په‌یامنێرانه‌وه‌ پرسیاری لێكرا چۆن پێشوازی له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیرله‌ندا كردووه‌ له‌ ده‌می كۆبونه‌وه‌كه‌یان ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌ واشنتن هه‌ردوو ڕێبه‌ر ده‌ستیان جوت كرد بۆ ئه‌وه‌ی نیشانی بده‌ن چییان كردووه‌.

سه‌رۆك ترامپ گوتی " تازه‌ له‌ هیندستان گه‌ڕاومه‌ته‌وه‌. و له‌وێ ته‌وقه‌م له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌كرد و زۆر ئاسانیش بوو چونكه‌ ئه‌وان وا ده‌كه‌ن و ژاپۆنییه‌كانیش خۆیان ده‌نوشتێننه‌وه‌.

ژێده‌ر/ ده‌نگی ئه‌مریكا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.