رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری ده‌داته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نێرگه‌له ده‌كێشن و ده‌ڵێت: ئه‌و كه‌سانه‌ی نێرگه ده‌كێشن له‌به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنادا رووبه‌رووی لاوازی ده‌بنه‌وه، چونكه كار ده‌كاته سه‌ر به‌رگری له‌ش و ته‌ندروستی دڵ.
رێكخراوه‌كه له راپۆرتێكیدا رایگه‌یاندووه ، كێشانی نێرگه‌له مه‌ترسی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاد ده‌كات ،چونكه نێرگه‌له گوێزه‌ره‌وه‌یه‌كی به‌هێزی په‌تاكه‌یه، هه‌روه‌ها نێرگه و جگه‌ره كار ده‌كه‌نه لاوازكردنی به‌رگری له‌ش، هه‌روه‌ها مه‌ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن و هاوكاتیش نه‌خۆشی دڵ و ده‌رماره‌كانیان هه‌یه، ببێته هۆی مردنیان.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.