به‌یاننامه‌ی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان / لقی هه‌ولێر
سه‌باره‌ت به ڤایرۆسی (كۆرۆنا)
سڵاوی هونه‌رمه‌ندانتان لێبێت :
به‌ناوی (سه‌رۆك)ی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان-لقی هه‌ولێر. وه به‌ناوی ده‌سته‌ی كارگێری لق و سه‌رجه‌م ئه‌ندامی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان له لقی هه‌ولێر. په‌یامی ده‌ست خۆشی و پشتگیری خۆمان ئاراسته‌ی ڕێزدار(سه‌رۆكی حكومه‌ت) ده‌كه‌ین.به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵمه‌ته و هه‌نگاوانه‌ی كه به‌ڕێزیان ئه‌نجامیان دا له كوردستان دژی ئه‌م ڤایرۆسه.
وه ده‌ست خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر ئه‌رك و ماندووبونیان له پێناو خزمه‌تكردنی هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست.
سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان-لقی هه‌ولێر.
داوا له سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندانی شاری هه‌ولێر و شار و شارۆچكه‌كانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر ده‌كه‌ین. كه خۆتان به دوور بگرن له هه‌ر جۆره كارێكی هونه‌ری كه ده‌بێته مایه‌یی كۆڕ و كۆبونه‌وه و قه‌ره‌باڵغی و تێكه‌ڵاو بوونی خه‌ڵك. وه په‌یامی ئێمه وه‌ك (لقی هه‌ولێر)ی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان. به‌تایبه‌تی بۆ هونه‌رمەندانی گۆرانی بێژ و گۆرانی میللی و هونه‌رمه‌ندانی موزیكژه‌ن. كه خۆتان به‌دوور بگرن له به‌شداری ئاهه‌نگی جه‌ماوه‌ری و ئازار و نه‌ورۆز و بۆنه‌كانی میللی و گشت چالاكی یه هونه‌رییه‌كان. بۆ ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندانی خۆشه‌ویست نه‌بنه هۆی قه‌ره‌باڵغی و تێكه‌ڵاو بوونی خه‌ڵك و كۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری. چونكه ئه‌م حاڵه‌تانه مه‌ترسیدارن سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه له كوردستان. هیوادارین هونه‌رمه‌ندانی ئازیز و خۆشه‌ویست وه‌ك لایه‌نی هاوكاری و پشتگیری به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵمه‌ته نیشتیمانیه دژ به‌م ڤایرۆسه كه پابه‌ندبوونتانه به‌رامبه‌ر به ڕێنمایی و په‌یامی به‌یاننامه‌ی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان- لقی هه‌ولێر . وه ڕێز و خۆشه‌ویستی خۆمان ئاراسته‌ی گشت هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ده‌كه‌ین.
(هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه به‌ره‌و نه‌مان و كۆتایی هێنان به‌م ڤایرۆسه له كوردستان)
له‌گه‌ڵ ڕێزماندا...
هیوا سوعاد یونس
بەرپرسی لقی هەولێری
سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان
له‌لایه‌كی تره‌وه سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان په‌یامێكی بۆ سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندانی كوردستان. سه‌باره‌ت به ڤایرۆسی (كۆرۆنا) بلاوكرده‌وه
په‌یامێك له‌لایه‌ن (سكرتێر)ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان بۆ سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندانی كوردستان. سه‌باره‌ت به ڤایرۆسی (كۆرۆنا)
بۆ/ سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندانی خۆشه‌ویست له كوردستان.
وێڕای ده‌ست خۆشی و پشتگیری له حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ته‌ندروستی. به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵمه‌ته گرینگه و ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی كه له دژی ڤایرۆسی (كۆرۆنا) ئه‌نجامیان دا له كوردستان... په‌یامی ڕێز و خۆشه‌ویستی بۆ سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندان.
داواكارم له به‌ڕێزتان كه خۆتان به دوور بگرن له هه‌ر كارێكی هونه‌ری و چالاكی هونه‌ری كه ببێته هۆی كۆڕ و كۆبوونه‌وه و قه‌ره‌باڵغی و جه‌ماوه‌ری و تێكه‌ڵاو بوونی خه‌ڵك. به‌تایبه‌تی هونه‌رمه‌ندانی گۆرانی بێژ و گۆرانی میللی و هونه‌رمه‌ندانی موزیك ژه‌ن. كه له‌م ماوه‌یه‌دا خۆتان به دووربگرن له به‌ژداری ئاهه‌نگه جه‌ماوه‌ری یه‌كان و ئاهه‌نگه میللی یه‌كان و بۆنه‌كانی ئازار و نه‌ورۆز.
چونكه ئه‌م جۆره چالاكی یه هونه‌ری یانه ده‌بێته هۆی كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك و قه‌ره‌باڵغی و تێكه‌ڵاوبوونی خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر. ئه‌م حاله‌تانه‌ش مه‌ترسیدارن سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه. بۆیه دووباره داواتان لێده‌كه‌م كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نزیك نه‌بنه‌وه له‌م قه‌ره‌باڵغی یه و نه‌بنه هۆی كاری هونه‌ری جه‌ماوه‌ری و تێكه‌ڵاوبوونی خه‌ڵك. پابه‌ندبوونی به‌ڕێزتان به‌رامبه‌ر ڕێنمای یه‌كانی په‌یامه‌كه پشتگیری و پاڵپشتی یه بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتیمانی دژ به‌م ڤایرۆسه له كوردستان.
له كۆتایی په‌یامه‌كه دا دووباره ده‌ست خۆشی له حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌م به‌رامبه‌ر ئه‌م ئه‌ركه پیرۆزه. وه ڕێز و خۆشه‌ویستی خۆم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ده‌كه‌م.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا..
چەتۆ نەورۆز
سكرتێری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.