ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئێران له‌سه‌ر زاری عه‌لی ره‌زا په‌ناهیان، كه‌سایه‌تییه‌كی ئایینی ئێران، گواستویه‌تییه‌وه كه بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆرسی كۆرۆناو زیاد بوونی رێژه‌ی مردن و كێشه ئابوورییه‌كان ، سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ده‌ركه‌وتنی ئیمامی ئاخر زه‌مان، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئیمامی مه‌هدی.
په‌ناهیان ده‌ڵێت: مردن زیاد ده‌كات، له‌نێو ئه‌م رووداوانه‌دا كه‌سانێك سه‌لامه‌ت ده‌بن و ئه‌وانیش چاوه‌ڕێی ده‌ركه‌وتنی ئیمامی ئاخر زه‌مان ده‌كه‌ن.
لێدوانه‌كانی په‌ناهیان كاردانه‌وه‌ی زۆری له‌نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێكه‌وتۆته‌وه.
شایانی باسه، باسی ده‌ركه‌وتنی ئیمامی مه‌هدی له لایه‌ن موسڵمان له سوننه‌و شیعه به رای جیاوازه‌وه هه‌یه، له‌مباره‌یه‌وه عه‌بدولعه‌زیز بن باز، موفتی پێشووی سعوودیه ده‌ڵێت: مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو راسته، به‌ر له‌ئاخیری زه‌مان و ده‌ركه‌وتنی ده‌جال و به‌ر له‌دابه‌زینی عیسا رووده‌دات .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.