Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:45

کۆڕۆنا" و تەکنۆلۆجیایەکی زۆر خێرا بۆ پێوانەکردنی پلەی گەرمی 100 کەس تەنها لە ماوەی دوو خولەکدا

لەتوانایدایە پلەی گەرمی جه‌سته‌ى پیادەڕۆکان بپێوێت
کوردستان TV
100%

میدیاکانی وڵاتی چین وێنەی چەند پۆلیسێکیان بڵاوکردەوە کە لەڕێگەی كڵاوێك (خوزەیەک)ى سه‌ریان پلەی گەرمی کەسانی پیادەڕۆ لە دەروازەی شەقامی چۆنشی لە شاری چنگدۆی باشووری رۆژئاوای چین دەپوێنن، كه‌ ئەمەش بە تەکنۆلۆجیای له‌رادەبەدەر خێرا دادەنرێت.

 

ئەم جۆرە كڵاوه‌ زیرەكه‌ لەتوانایدایە پلەی گەرمی جه‌سته‌ى پیادەڕۆکان بپێوێت لەڕێگەی کامێرایەکی تیشکی ژێر سوور کە لەسەری جێگیر کراوە، دواتر زانیارییە تۆمارکراوەکان لەکاتی خۆیدا لەسەر شاشەیەک لەبه‌ر چاوی ئه‌و کەسه‌ دەردەکەوێت كه‌ كڵاوه‌كه‌ى له‌سه‌ر كردووه‌.

 

ئەگەر هاتوو کەسێک پلەی گەرمی جەستەى 37.3 پلەی سەدی تێپەڕێنێت، ئەوا كڵاوه‌كه‌ كه‌سى به‌كارهێنه‌ر‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌.

ئەم كڵاوه‌ دەتوانێت ته‌نها لە ماوەی دوو خولەکدا پلەی گەرمی جه‌سته‌ى نزیکەی 100 کەس بپێوێت و تۆمار بكات.

ژێده‌ر/Kurdistan CT 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.