Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 10:31

ژیان لە زەمەنی کۆڕۆنادا !..

نابێ بوەستین، نابێ ئومێدبڕ بین
کوردستان TV
100%

ئیتر نە دەوام و نە کار، نە چالاکی و نە سەردان، زەمەنێکە و جیاواز لە ھەموو زەمەنەکانیتر، منیش وەک ھەمیشە ناتوانم بێ ئیش لێی دانیشم، ناتوانم لە وشکییان قسان بکەم و لە تەڕییان بخۆم، لەوەتەی خۆم دەناسم و بیر دەکەمەوە، لەوەتەی قودرەتی کارم ھەیە و دەستم ئولفەتی قەڵەمی گرتووە، چ ڕۆژان بێ ئیش لێی دانەنیشتووم، ئێستایش دەمەوێت لە زەمەنی کۆڕۆنادا، لە زەمەنێک، کە خەریکە تەواوی کەون، ژیان و بەشەرییەت دەوەستێ، لە ڕێی ئەدەبیاتەوە، تایبەت لە ڕێی شیعر و پەخشانەوە، قسە لە ژیان بکەم، مەرج نییە تەنێ ھەر لە ڕێی ئەدەبیاتەوەیش بێت، دەکرێ باسی وێنەیەک بکەین، دەشکرێ قسە لە بەرھەم، یان دەقێکی تر بکەین، گرنگ لە ڕێی نووسینەوە باسی ژیان دەکەین، ژیان لە زەمەنی کۆڕۆنۆدا !..
نابێ بوەستین، نابێ ئومێدبڕ بین و تەنانەت ئەگەر مەرگ، بە ھەموو ڕەزاقورسی خۆیەوە لە دەرگای ماڵەکانیشمان وەنزیک کەوت، ئێمە دەبێ ھەر بنووسین، دەبێ ھەر خەون ببینین، خەون بە ژیانێکی باشتر، خەون بەو ڕۆژەی، تیایدا ئەم دەردە پیسەیش دەڕوا و ئیتر پێدەکەنین، دەستی منداڵەکانمان دەگرین و دەچینەوە نزیکترین پارک، دەستی ھاوڕێکانمان دەگرین و دەچینەوە نزیکترین کافێ، باوەش بە یەکتردا دەکەین و گۆرانی دەڵێین، یەکتر ماچ دەکەین و بە دەستەودیارییەوە دەچینەوە سەردانی ماڵە ئازیزان !..
ن/ سالار عوسمان

كوردستان TV

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.