Erbil 38°C یەکشەممە 02 شوبات 02:06

ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌ ناو سوپاى ئێران بلاوده‌بێته‌وه‌

 پێنج سەربازی سوپای پاسدارانی ئێران تووشى كۆرۆنا بوون
کوردستان TV
100%

 

پارێزگاری خوزستان لە ئێران تووشبوونی پێنج سەربازی سوپای پاسدارانی ئێران و سوپای وڵاتەکەی لە دوو بنکەی سەربازی راگەیاند.

غوڵام رەزا شەریعەتی، پارێزگاری خوزستان ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ ی ٣ ی ٢٠٢٠ رایگەیاند، پێنج سەربازی سەر بە سوپای پاسداران و سوپای ئێران لە ناو دوو بنکەی سەربازیدا تووشی کۆرۆنا بوون، 

شەریعەتی رایگەیاندووە، " سێ کەس لە توشبووەکان لە بنکەی سەربازی دوکوهەن کە سەر بە سوپای پاسدارانە لە شاری ئەندیمشک لە باکوری ئەهواز، دوو توشبووەکەی دیکەش لە بنکەی سەربازی ئاسمانی تشهارم شکاریین لە شاری دەرڤوڵ. 

شەریعەتی داواشی کرد بەرپرسانی بنکەکە ژمارەی سەربازانیان کەمبکەنەوەو بەبێ پێویستیش بانگی هیچ سەربازێک نەکەن بۆ گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان، وتیشی، " سزای ئەوانەش دەدەین کە کەمتەرخەم بوون لە رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە ناو سوپای ئێراندا". 

رۆژی چوارشەمەی هەفتەی رابردووش سوپای پاسدارانی ئێران گیانلەدەستدانی چەند کارمەندێی پزیشکی ناو سوپاکەی راگەیاند و وتی، " ئەو کارمەندانە بەشداریان لە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کردووە. 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.