Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 16:33

ڤایرۆسی کۆرۆنا تەواوی جیهانی گرتۆتەوە

تا ئێستا ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتۆتە 162368 كەس
کوردستان TV
100%

لە چین لێژنەی نیشتیمانی تەندروستی بڵاویكردەوە كە 20 حالەت تۆماركراوە  و تا ئێستا تووشبووان لەو وڵاتە گەیشتۆتە 808844 كەس . لەو وڵاتەش ژمارەی ئەوانەی گیانیان لە دەستداوە گەیشتۆتە 3199 كەس .
كۆشكی سپی لای خۆیەوە رایگەیاند كە دۆنالد ترەمپ  سەرۆكی ئەمریكا دووچاری تووشبوون نەبۆتەوە دوای پشكنینی پزیشكی كە بۆی ئەنجامدرا .
لە هیندستان ژمارەی تووشبوان ئەمرۆ گەیشتە 107 كەس .
ئێران ئەمڕۆ یەكشەممە 113 حالەتی گیانلەدەستدانی تۆماركرد كە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردودا بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لە دەستدا .
وەزیری تەندروستی ئێران بڵاویكردەوە كە ژمارەی ئەوانەی گیانیان لە دەستداوە تا ئێستا گەیشتۆتە 724 كەس و تا ئێستا 13938 كەس تووشی ئەو ڤایرۆسە بووە  .
كازاخستان : قاسم جۆمارت تۆكاییف سەرۆكی ئەو وڵاتە حالەتی لە ناكاوی لە وڵات راگەیاند بەهۆی بلاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە لە وڵاتەكەی .  لە جەزائیر دوو حالەتی دیكەی تووشبوونی ڤایرۆسی كرۆنا لە ویلایەتی قالمەی رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە تۆماركرا , بەمەش حالەتەكان لەو وڵاتە گەیشتە 39 حالەت .
تایلاند 32 حالەتی نوێی تۆماركرد بەمەش ژمارەی تووشبوان لە باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا گەیشتە 114 كەس .
ئۆزبەكستان : وەزارەتی تەندروستی ئۆزبەكستان حالەتێكی تۆماركرد دوای ئەوەی هاووڵاتیەكی ئەو وڵاتە لە فەرەنسا گەراوەتەوە . ئەمەش یەكەم حالەتە لە ئاسیای ناوەراست تۆمار بكرێت كە ژمارەی دانیشتوان تیایدا 34 ملیۆن كەسە .
فەرەنسا :  سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە رایگەیاند كە ژمارەی تووشبوان گەیشتە 4500 كەس و 91 كەس تا ئێستا گیانیان لە دەستداوە .
لە ژاپۆن ژمارەی تووشبوان گەیشتە 1484 كەس .
لە كۆریای باشوور 76 حالەتی نوێ تۆماركرا بەمەش ژمارەی تووشبوان بەو ڤایرۆسە گەیشتە 8162 كەس و 75 حالەتی گیان لە دەستدان .
لە مەكسیك ژمارەی تووشبوان لە 26 كەس بۆ 41 كەس بەرز بووەوە .
كۆماری كۆنغۆ حالەتێكی تووشبوون بەو ڤایرۆسەی راگەیاند كە یەكەم حالەتە و ئەو هاوڵاتییە لە یەكی مانگی ئازار لە پاریس گەراوەتەوە وڵات .
فلیپین : 111 حالەتی تۆماركرد و 8 كەس تا ئیستا گیانیان لە دەستداوە .
 
 تا ئێستا ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتۆتە 162368 كەس . 6068 كەس گیانیان لە دەستداوە و 75969 كەسیش تا ئێستا چاك بوونەتەوە .

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.