Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 08:14

وەزارەتی تەندروستی: پێنج کەسی دیکە لە سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوون

ژمارەی تووشبووان لە هەرێمی کوردستان بۆ 34 کەس بەرزبووەوە
کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێنج کەسی دیکە لە سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوون. بەمەش ژمارەی تووشبووان لە هەرێمی کوردستان بۆ 34 کەس بەرزبووەوە. 

دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

برایەک و دوو منداڵی تووشبووەکەی ئەمڕۆ.

خزمێک و خوشکێکی توشبووەکەی پێشوو کە گیانی سپارد.

 

وەزارەتی تەندروستی

15 ئازار 2020

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.