لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند،" ئێمە لەوەزارەتی پێشمەرگە دوپاتیدەکەینەوە، کە بەباشی لەدۆخ و گوزەرانی هێزەکانی پێشمەرگە تێدەگەین و بەسنگفراوانیەوە پێشوازی لەنیگەرانی و سەرنجەکانیان دەکەین لەسەر ماف و شایستە داراییەکانیان، بەڵام بەتوندی لەبەرامبەر هەر موزایەدەو ناوزڕاندنێک دەوستینەوە کە لەرێگەی ئەو پرسەوە بەوەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانمان بکرێت.
ئەوەش خراوەتەروو،"روونە کە رێککارەکانی لیژنەی باڵای حکومەت بۆ روبەڕوبونەوەی پەتای کۆڕۆنا و رێنمایەکانی وەزارەتی تەندروستی، بۆتە هۆکاری دابەشنەکردنی موچەی وەزارەتی پێشمەرگه، حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەرێگەی وەزارەتی پێشمەرگه و وەزارەتی داراییەوە لەهەوڵی دۆزینەوەی رێگاچارەیەکی گونجاون بە دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ دابەشکردنی موچە لەزووترین کاتدا، بەجۆرێک زیان نەگەیەنێت بەپڕۆسەی کەرەنتینەی گشتیی و تەندروستی هەمووان ."
ئاماژە بەوەشكراوە،"لەسۆنگەی بەرپرسیارێتی نیشتمانیی و ئەخلاقیمانەوە، پابەندی خۆمان بەو رێککارو بڕیارانە دوپاتکردۆتەوە، هەر کەس و لایەنێکیش تەشهیر و ناوزڕاندن بکات و هانی پێشمەرگە بدات لەگرتنەبەری رێککاری پێچەوانەی یاساو پرەنسیپەکانی سەربازی، روبەڕوی دادگا و یاسایان دەکەینەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.