ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین پێكوته له دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا تاقیده‌كرێته‌وه.
به‌رپرسێكی ته‌ندروستی ئه‌مه‌ریكا كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت، به ئاژانسی ئه‌سۆشیتدپرێسی راگه‌یاندووه، بڕیاره ئه‌مڕۆ پێكوته‌یه‌كی نوێ له‌سه‌ر تووشبوویه‌كی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا تاقی بكرێته‌وه.
ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پێکوتە نوێیەکە لە دەزگای توێژینەوەکانی واشنتۆن تاقی دەکرێتەوه، پێشووتریش چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی بڵاویان كردبووه‌وه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوای كردووه كه هه‌وڵه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا چڕ بكرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.