ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌زایان له ئێران، ئایه‌توڵڵا هاشم بەتحایی گوڵپایگانی، به‌هۆی تووشبوونی به جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (Covid-19) گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵیی نیمچه فه‌رمی ئێران "ته‌نسیم"، بەتحایی له ته‌مه‌نی ٧٨ ساڵیدا له نه‌خۆشخانه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستداوه.
لە دوای بڵاوبوونەوەی لە وڵاتی چین، جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ١٩ی شوباتدا لە شاری قوم باکووری ئێران سەریھەڵدا و دواتریش لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە بڵاوبووەوە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران، بڵاویكرده‌وه كه تا ئێستا ٧٢٤ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌و وڵاته گیانیان لەدەستداوە و ژماره‌ی تووشبوانیش به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٤ هه‌زار کەس...
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.