ئاژانسی ئانسای ئیتاڵی بڵاویکردوەتەوە، توێژەرانی زانکۆیهك پەرەیان بە جۆرێک لە دەرمانی چارەسەری داوە کە هاوکاری بەهێزکردنی بەرگری دەکات و دەتوانێت هاوکاری بەهێزکردنی کۆئەندامی هەناسەدان بکات بەرامبەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
دەقی توێژینەوەکە لە ماڵپەڕی بیو رێكسیڤ بڵاوکراوەتەوە و توێژەران ئاماژەیان بەوەشکردووە، جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی توێژینەوەکە پێویستی بە چەند مانگێک دەبێت بۆ ئەوەی بزانین رێژەی کاریگەری ئەو دەرمانە و زیانەکانی لەسەر جەستەی مرۆڤ چین.
بە گوێرەی توێژینەوەکە ئەو چارەسەریەی پەرەی پێدراوە و یارمەتی بەرگری جەستە دەدات بەجۆرێک دهتوانرێت رێگری لە گەشەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات، بۆیە داوایان لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی دەرمان کردوە هاوکاری توێژینەوەکە بکەن کە وەکو ئەگەرێک بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ئەو پەتایە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی خێرا بە وڵاتانی جیهاندا بڵاوبوویهوه و بەگوێرەی دوایین ئاماریش ژمارەی توشبووان لە سەرانسەری جیهاندا نزیك بۆتهوه له 170 ههزار كهس و ژمارەی گیانلەدەستدان بەو هۆیەوە بۆ 6 هەزار 518 کەس بەرزبوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.