Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:44

عێڕاق 30 ملیار دینار بۆ به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی کۆرۆنا خه‌رج ده‌کات

پاره‌كه‌ له‌ هه‌ژمارێكی تایبه‌ت داده‌ندرێت
پاره‌ی گه‌نم
کوردستان TV
#8
100%

حكومه‌تی عێڕاق بڕیاری خه‌رجكردنی بری 30 ملیار دیناری بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا خسته‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌.عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی ھەوڵەكانی دەوڵەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بانكەكە بڕی 30 ملیار دیناری تەرخانكردووە، بۆ ئەوەی بتوانن رێگری لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكەن و رێوشوێنەکانیش چڕتربكرێن.پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، ئەو بڕە پارەیە لە ھەژمارێكی تایبەت بۆ ئەو پرسە دادەنرێت و به‌ یه‌كسانی بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق خه‌رج ده‌كرێت. لە ھەمانكاتیشدا داوای لە بانك و كەرتە تایبەتەكانی عێراق كردووە لەو ھەڵمەتە بەشداربن، تاوەكو زیانی كەمتر تۆماربكەن.

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.