بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان بەردەوامە بەتایبەت لەكیشوەری ئەوروپا.
سەرباری گرتنەبەری رێوشوێنی توندوتۆڵ و داخستنی خوێندنگا و دامەزراوەكان و شوێنە گشتیەكان و ڕاگرتنی جموجوڵ و هاتوچۆكردن و گەشتی ئاسمانی و چالاكی و بۆنەكان بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە بەردەوامە و بۆتە كێشەیەكی جیهانی.
بەپێی دواین ئاماری رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەماوەی 24 كاتژمێردا نزیكەی 11 هەزار حاڵەتی توووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و گیان لەدەستدانی 343 كەس لەسەرتاسەری جیهاندا تۆماركراوە.
رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە تەنیا لەماوەی یەك رۆژدا 10982 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان تۆماركراوە.
ئا: كارزان عەبدوڵا
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.